English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شازادەیەکی سعودیە بە ئاگر گیانی لەدەست دا
2019-02-19 [05:24 AM]

ZNA- ھەولێر


 

شازادەیەکی شانشینی سعودیە بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە، گیانی لەدەست داوە.

 

دیوانی شاهانەی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، شازادە عەبدوڵڵا بن فەیسەل بن تورکی بن عەبدولعەزیز، کۆچی دوایی کردووە.

 

هەرچەندە دیوانی شاهانە هۆکاری کۆچی دواییەکەیی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام هاووڵاتییانی ئەو وڵاتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئاگر لە ماڵەکەی کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

 

شازادە عەبدوڵڵا بن فەیسەل بن تورکی بن عەبدولعەزیز چەند جارێک پۆستی سەرۆکی یانەی ئەهلیی سعودی وەرگرتبوو.





ئەم هەواڵە 5266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad