English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا وەڵامی قسەكانی روسیا دەداتەوە لەسەر دابەشكردنی سوریا
2019-02-20 [06:08 AM]

​ZNA – هەولێر


گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند: "رووسیا كاتێك پێیوایه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی دابه‌شكردنی سووریا ده‌دات، لێكدانه‌وه‌ی هەڵە بۆ ره‌وشه‌كه‌ و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات".

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ،رۆبێرت پالادینۆ، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا و له‌ وه‌ڵامی قسه‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ گووتی: "ئه‌وه‌ لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ بۆ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت یه‌كێتی خاكی سووریا بپارێزین".

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ دابه‌شكردنی سووریا داده‌ڕێژێ؟، ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ ئه‌مه‌ریكییه‌ گوتوویه‌تی: "بێگوومان ره‌وشه‌كه‌ به‌و جۆره‌ نییه‌".

رۆژی سێشه‌ممه‌ 19/2/2019، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌مه‌ریكای به‌ هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی سووریا تۆمه‌تبار كرد و گوتی: "پێده‌چێت ئامانجی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دابه‌شكردنی سووریا و دامه‌زراندنی كیانێكی هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌ت بێت، له‌ كه‌ناراوی رۆژهه‌ڵاتی رووباری فورات، چونكه‌ واشنتن رێگه‌ به‌ هاوپه‌یمانه‌كانیشی نادات له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی حكوومه‌تی سووریادا، وه‌به‌رهێنان بكه‌ن".

 





ئەم هەواڵە 5185جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad