English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەیمار لە ریال مەدرید نزیک دەبێتەوە
2019-02-20 [11:01 AM]

ZNA- ھەولێر 




نەیمار داسێلڤای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسی نزیک بووتەوە لە پەیوەندی کردن بەیانەی ریال مەدرید ئیسپانی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی فەرەنسا، لە ئێستادا باوکی نەیمار کە بریکاری کارەکانی ئەو یاریزانەشە لە گفتوگۆ دایە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن بۆ گەڕانەوەی نەیمار بۆ خولی ئیسپانی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، نەیمار ئارەزوو دەکات بگەڕێتەوە خولی ئیسپانی و لە یانەی ریال مەدرید یاری بکات، چونکە لە یانەی پاریس سانجێرمان ئاسوودە نییە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، گەر بێتوو یانەی ریال مەدرید زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ بەیانەی پاریس سانجێرمان بدات، ئەوا یانەی پاریسی دەست بەرداری نەیمار دەبێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10033جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad