English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارساڵ ھاوژینەکەی کوشت ئەمڕۆ دەستگیر کرا
2019-02-20 [12:54 PM]

ZNA- ھەولێر 



پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە لایەن ھێزەکانیانەوە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە ساڵی ڕابردوو ھاوسەرەکەی خۆی کوشت، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بە تاوانەکەیەدا، کە ھاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.


بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، بنکەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ساڵی رابردوو ھاوسەرەکەی خۆی کووشتبوو.


بەپێی راگەیەندراوەکە رۆژی (١٧/٤/٢٠١٨)، ھاووڵاتییەک بەناوی (ش،ر،ڕ) تەمەن (٤٥) ساڵ، رەگەزی مێ لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەفیشەک کوژرا، دوای گەیشتنی ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان کەشف و ھێڵکاری شوێنی رووداوەکە کرا و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس دەرکەوت کە ھاوسەرەکەی تاوانەکەی ئەنجامداوە .


پۆلیس ڕاشیگەیاندووە؛ دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە ھەڵاتووە و خۆی حەشاردا، دوای گەڕان و پشکنین و چاودێریکردنی چەند ناوچەیەک کە گومان دەکرا تۆمەتبار خۆی تێدا حەشار دابێت، سەرەنجام ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری توانییان ئەمڕۆ (٢٠/٢/٢٠١٩) تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن و بەفەرمانی دادوەر تۆمەتبار (ڕ، ف، س) تەمەن (٥١) ساڵ بەپێی ماددەی (٤٠٥) لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەکەیەدا کە ھاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4081جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad