English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیی لە باڵیۆزی فلیپین لە عێراق کرد
2019-02-21 [09:06 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ رێکەوتی ٢١/٢/٢٠١٩، د.ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی مونا نەبی قەھوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، لەنووسینگەی خۆی لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیی لە جولیس تۆریس، باڵیۆزی فلیپین لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا جولیس تۆریس، باڵیۆزی فلیپین لە عێراق، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و خۆشحاڵیی خۆی بەبوونی ئافرەت لەو پۆستە سیادییانە لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی و رایگەیاند: " بە خۆشحاڵییەوە یەکەمجارە سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکەم و دەمانەوێت پەیوەندییەکی بەھێز دروست بکەین لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی فلیپین لە رووی بازرگانی و وەبەرھێنان و دیپلۆماسییەوە، ھەروەھا بەھۆی ئابووریی ھەرێمی کوردستانەوە خەڵکێکی زۆری فلیپین لە ھەرێمی کوردستان کاردەکەن و ھەرێمی کوردستان بەرەو بووژانەوەی زیاتر ھەنگاو دەنێت و بۆ ئەم مەبەستە لە داھاتوویەکی نزیکدا کونسوڵخانەی فلیپین لە ھەرێمی کوردستان دەکەینەوە".

ھەر لەدیدارەکەدا باڵیۆزی فلیپین لە عێراق، رۆلی ھەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی کوردستانی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەرزنرخاند.

لەلایەن خۆشییەوە د.ڤاڵا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وێڕای بەخێرھێنانی جولیس تۆریس، باڵیۆزی فلیپین لە عێراق و شاندی یاوەری، رایگەیاند: "خوازیاری دروستبوونی پەیوەندییەکی بەھێزین لە نێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی فلیپین لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا بۆ لیژنەکانی پەرلەمانیش پێویستمان بەئاشنابوونی زیاترە لە ھەموو رووییەکەوە لەچوارچێوەی کاری پەرلەمانیدا"، ھیواشی خوست کە بەزوویی کونسوڵخانەی فلیپین لە ھەرێمی کوردستان بکرێتەوە بۆ بەھێزبوونی پەیوەندیی نێوان ھەردوولا و پێویستیی کونسوڵخانەکەش بۆ بوونی ئەم ژمارە خەڵکەی ڤلیپین کە لەھەرێمی کوردستان کاردەکەن بە گرنگ زانی.

لەکۆتایی دیدارەکەشد باڵیۆزی فلیپین دیاریی پیرۆزبایی پێشکەشی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کرد.
 

 

 





ئەم هەواڵە 4276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad