English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک‌وزیرانی عێراق بانگ دەکرێتە پەرلەمان
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک‌وەزیرانی عێراق
2019-02-21 [10:24 AM]

ZNA- اربیل


عادل عەبدولمەھدی بۆ روونكردنەوەی ھەڵوێستی حكومەت لەبارەی بوونی ھێزەكانی ئەمریكا، بانگھێشتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت.

مەنسور بعێجی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانیی بونیادنان ئاشكرای‌ كرد، هاوپەمانییەکەیان و ژمارەیەك كوتلەی سیاسی دیكە كە دژی مانەوەی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراقن، بە نیازن لە وەرزی دووەمی یاسادانی ئەنجوومەنی نوێنەران، عادل عەبدولمەھدی سەرۆك وەزیران بانگ بکەنە پەرلەمان.

ئامانج لەو بانگ‌کردنەش روونكردنەوەی ھەڵویستی حكومەتە لەبارەی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و داوای دەرچوونی ئەو ھێزانەش دەکرێت.

سێشەممەی رابردوو، كاربەرێكەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاندبوو، ھەركاتێك حكومەتی عێراق داوابكات، ھێزەكانیان لە عێراق دەكشێننەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 8560جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad