English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و ھونەر كرد
2019-02-21 [12:02 PM]

ZNA - هەولێر


ئه‌مڕۆ پێنج شەممە ٢١/٢/٢٠١٩ مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە فەخری كەریم، سەرۆكی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و ھونەر كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا تیشکخرایە سەر هەنگاوەکانی پەلەکردن لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بەوپێیەی پەیوەستە بە ژیانی رۆژانەی هاووڵاتیان و گەشەسەندنی پرۆسەی دیموکراتی کوردستانەوە. جەختیش لەسەر یەكخستنی توانا و ھەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە پەڕینەوە بەرەو قۆناغی نوێ کرایەوە.

ھەر لەو دیدارەدا دووپات کرایەوە، كە ئەركی لەپێشینەی كابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدانی ریفۆرم و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانە بەشێوەیەک بکارێ کاراتر خزمەتگوزاری و پێداویستییە بنەڕەتییەکان پێشکەش بە هاووڵاتیانی بکات.





ئەم هەواڵە 3874جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad