English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌سه‌ده‌ ده‌يان چه‌كدارى داعش راده‌ستى عێراق ده‌كات
2019-02-21 [03:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌رپرساني سه‌ربازى عێراق ئاشكرايان كرد، هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر لە 150 چەکداری داعشیان ڕادەستی سوپاى عێراق کردووە کە بەشێکی زۆریان عێراقین.

دوو سەرچاوە لە سوپاى عێراق باسيان له‌وه‌ كردوه‌، رادستکردنی ئەمانە بەپـێی ڕێکەوتنێک بۆ ڕادەستکردنی 502 چەکداری داعش بە بەغدا ئه‌نجام دراوه‌.

ئەفسەرێک بە پـلەی عەقید لە سوپاى عێراق کە یەکەکەی لەسەر سنووری سوریایە، گوتویەتی زۆربەی ئەو چەکدارانە عێراقیـین و هەندێک کەسی بیانیان لە نێودایە.

هاوکات کاربەدەستێکیش هەواڵەکەی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس پشتڕاستکردووەتەوە و گوتویەتی چەکدارە دەسـتگیرکراوەکان بەرەو شوێنێکی پارێزراو براون و ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دەستیپـێکردووە.

لە لایەکی دیکە ئەحمەد ئەلمحەلاوی قایمقامی شارۆچکەی قائم گوتی هەندێک لە خێزانی چەکدارەکانی داعشیش ڕادەستی عێراق کراونەتەوە و بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە 10 ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر کە چەکدار و خێزانی داعشیان تێدابووە لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ڕادەستی لەشکری عێراق کراون و لە ژێر چاودێریـیەکی توندی ئاسایشیدا براون بەرەو هەردوو بنکەی لەشکری جەزیرە و بادیـیە لە پارێزگای ئەنبار.

 

voa





ئەم هەواڵە 9529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad