English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌خمور... داعش هێرشى كرده‌ سه‌ر هاوڵاتيان به‌ڵام وه‌ڵام درانه‌وه‌
2019-02-21 [04:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ لە سنووری قەزای مەخموور چەکدارانی داعش ھێرشیان کردە سەر ژمارەیەک ھاووڵاتیی سڤیل کە خەریکی کۆکردنەوەی گیای بەھارە بوون و دواتر لە لایەن دانیشتووانی گوندی عەلیەڕەشەوە وەڵامی تەقەکانی داعش درایەوە.

له‌مباره‌يه‌وه‌ کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی ٢٣ی مەخمووری پارتی دیموکراتی کوردستان رايگه‌ياند، ھێرشەکەی داعش بۆسەر گوندی عەلیەڕەش لە کاتێکدایە کە ئەو ناوچەیە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی عێراق، بەڵام لە دوای داگیرکردنی مەخموورەوە ھێزەکانی عێراق تەنیا لە شەقامە سەرەکییەکان و سەنتەری شارەکاندا ھەن و توانای پاراستنی ناوچەکەیان نییە.

بەرپرسی لقی مەخموور وتيشى، جووڵەی چەکدارانی داعش ماوەیەکە زیادی کردووە، بەتایبەتی لە سنووری چیای قەرەچۆغ، چەندین جار لە لایەن پێشمەرگە و ھاوپەیمانانەوە ئۆپەڕاسیۆن ئەنجام دراوە و لە ڕۆژانی ڕابردووشدا ھێزەکانی عێراق پێگەی داعشیان لە قەرەچۆغ بەئامانج گرتووە، بەڵام  خۆیان لەو شوێنە سەختەدا حەشار داوە.

کرمانج عەبدوڵڵا باسى له‌وه‌ كرد، ئێستا لیژنەیەکى ھاوبەش له‌ وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی عێراق خەریکی دانانی پلانێکن بۆ ئەوەی خاڵی ھاوبەش دیاری بکرێت و ھەموو ئەو شوێنانەی لە نێوان ھەردوولادا بە بۆشایی ماونەتەوە، پڕ بکرێنەوە، تا چیتر داعش کەڵک لەو بۆشاییە ئەمنییە وەرنەگرێت.

 

Kdp.info





ئەم هەواڵە 3607جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad