English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركيا: هێزه‌كانمان ئاماده‌كارییه‌كان بۆ منبج كردووه‌، له‌ داهاتوودا كارى پێويست ئه‌نجام ده‌درێت
2019-02-21 [04:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار ئاشكراى كرد، هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانمان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان كردووه‌ و به‌رده‌وامن، پلانه‌كان داڕێژراون و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو كراون. له‌ قۆناغی داهاتوودا به‌پێی كات و شوێن كاری پێویست ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌په‌گه‌ به‌رامبه‌ر وڵات، سنوور و گه‌له‌كه‌مان كۆتایی پێ ده‌هێندرێت.

وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا، منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات بوونه‌ته‌ شوێنی ئامانجه‌كانی تیرۆر، له‌ قۆناغی داهاتوودا به‌پێی كات و شوێن كاری پێویست ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ڕه‌شه‌ی یه‌په‌گه‌ به‌رامبه‌ر وڵات، سنوور و گه‌له‌كه‌مان كۆتایی پێ ده‌هێندرێت.

باسى له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یكه‌ن ته‌نها و ته‌نها له‌ پێناو هێنانه‌دی ئاسایشی گه‌ل و سنووره‌كانمانه‌، به‌ هیچ جۆرێك چاومان نه‌بڕیووه‌ته‌ خاكی هیچ وڵاتێك، رێزگرتنی ئێمه‌ له‌ یه‌كپارچه‌یی خاك و یه‌كڕیزی سیاسیی سووریا و عێراق بێپایانه‌، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاوسێیەكانمان له‌ ره‌وشێكدان ناتوانن به‌ره‌نگاری تیرۆر ببنه‌وه‌ ئێمه‌ به‌و كاره‌ هه‌ڵده‌ستین.

 

aa





ئەم هەواڵە 2035جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad