English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لە بەكارهێنانی قەترەیەكی چاو
2019-02-23 [06:24 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵیی جۆریی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی لەبارەی بڵاوبوونەوەی جۆرە قەترەیەكی چاوەوە، هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان.

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، "قەترەیەكی چاو كە هیچ ڕێگەپێدران و ڕێنماییەكی زانستی بۆ دروستكردنی نیە، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕیكلامی هەڵبەستراوی بۆ دەكرێت كە بەكارهێنانی مەترسی لێ دەكرێت".

بەڕێوەبەرایەتییەكە داوای لە هاووڵاتیان كردووە بە ڕیكلام و پڕوپاگەندەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان تایبەت بە دەرمان باوەڕ نەكەن و نەیكڕن، چونكە بەكارهێنانی دەرمان بەبێ پزیشكی تایبەتمەند، مەترسی گەورەی لەسەر تەندروستی هەیە، بە تایبەت ئەو دەرمانانەی كە پەیوەندییان بە ئەندامی هەستیاری وەك چاوەوە هەیە.
 





ئەم هەواڵە 7387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad