English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ئامۆژگارییەک بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت
2019-02-23 [09:36 AM]

ZNA-ھەولێر



لە ئێستادا خەڵکێکی زۆر بە دەست ئازاری پشت دەناڵێنن و ژیانی نارەحەت کردوون ، بەڵام دەکرێت لەرێگەی چەند رێنماییەکی تەندروستی خۆت بپارێزی لە ئازاری پشت. 

ئەم رێنماییانەش بریتین لە .. 

•    ئەنجامدانی ھەندێک راھێنانی تایبەت بە پشت کە پزیشکانی چارەسەری سروشتی دیاری دەکەن وەک رۆیشتن و مەلەوانی کە ھۆکارن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت.

•    پشوودان و بیرکردنەوەی ئەرێنی ئەمەش بۆ سووک کردنی شڵەژانی ماسولکەکان و ئازاری پشت. 

•    ئەنجامدانی چالاکی و جوولە کردن بۆ بەھێزکردنی ماسولکەکان کە پاڵشتی بڕبڕەی پشت دەکەن. 

•    ماوەیەک باش بخەوە و باشترین شێوەی نووستن بریتیە لە نووستن لەسەر تەنیشتەکان و دانانی سەرین(بالیف) لەنێوان رانەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و لەوکاتەی کە لەسەر پشت دەخەوی وا باشترە سەرینێک لە ژێر قاچت دابنێی .

•    خەوتن لەسەر سیسەمێک یا دۆشەکێکی پتەو و باش . 

•    دانیشتن بە شێوەیەکی تەندروست بەشێوەیەک پشتت راست بێت و شانەکانت پشوو پێبدەیت و قاچەکانت لەسەر زەوی بێت و واباشترە سەرینێک لەنێوان پشتت و پشتی کورسیەکە دابنێیت. 

•    لە پێکردنی پێڵاوی پاژنەی پزیشکی بۆ کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆ لەسەر پشت . 

•    کاتێک شتێکی قورس بەرز دەکەیتەوە پێویستە رانەکانت بنوشتێنیتەوە نەک پشت کوڕ بکەیتەوە. 

•    دوور کەوتنەوە لە جگەرە کێشان ، چونکە دەبێتە ھۆی لاوازبوونی ئێسکەکان و دەبێتەی دروست کردنی پاڵەپەستۆ لەسەر بڕبرەی پشت. 

•    با کێشت سروشتی بێت و نەزۆر زیاد بێت و نەزۆر لاواز بیت. 


یاسین ئەحمەد 





ئەم هەواڵە 7888جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad