English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەیەکی دیکەی مۆر دەکات 
2019-02-23 [09:46 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ھەوڵدەدات لەماوەی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی بەتوانای یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید مۆربکات بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی ئیڤان راکیتیچ لە ھێلی ناوەڕاست. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵەکانی دەست پێکردەوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ یاریزان ساوول نیگویز ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، یانەی بەرشەلۆنە بڕی ١١٠ ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردوە بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ساوول و ئەم یاریزانە دەبێتە جێگرەوەی ئیڤان راکیتیچ لە ھێلی ناوەڕاستی یانەی کەتەلۆنی. 

جگە لە یانەی بەرشەلۆنە ھەریەکە لە یانەکانی مانشستەر ستی و چێلسی لە ھەوڵدان گرێبەست لەگەڵ ساوول مۆربکەن. 

 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad