English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنەکەسە و شاندى ئەمریکا له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌شكرى رۆژ بۆ سوريا كۆده‌بنه‌وه‌
2019-02-23 [02:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە ماوەى دوو هەفتەى رابردوو دووجار شاندێکى باڵاى سەرکردایەتى ئەنجوومەنى نیشتمانى کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) و شاندێکى سەربازىی ئەمریکا لەبارەى تاوتوێکردنى پرسى ناوچەى ئارام و گەڕانەوەى لەشکرى رۆژ بۆ باکوورى سووریا کۆبوونەوە.

بەرپرسى راگەیاندنى ئەنجوومەنى نیشتمانى کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) خالد عەلى رايگه‌ياند، "هەرچەند کۆبوونەوەى نێوان شاندى ئەنجوومەنى نیشتمانى کورد لە سووریا و شاندى سەربازى ئەمریکا داخراو بوو، بەڵام ئەو زانیارییانەى بە ئێمە راگەیەندراوە، ئەوە بووە کە کۆبوونەوەکە لە بارەى تاوتوێکردنى پرسى دروستکردنى ناوچەى ئارام و گەڕانەوەى لەشکرى رۆژ بووە".

خالد عەلى گوتیشى: "چەندین تەوەرى دیکەى هەنووکەیی سووریا لە کۆبوونەوەى نێوان هەردوو شاند هەبووە، یەکێک لە تەوەرەکان وتوێژ لەبارەى لێژنەى نووسینەوەى دەستوور بۆ سووریا بووە ".

بەرپرسى نوێنەرایەتى ئەنجوومەنى نیشتمانى کورد لە سووریا(ئەنەکەسە) لە هەرێمى کوردستان، نورى بریمۆ ئاشکراى کرد، کۆبوونەوەکان لەسەر داواکارى ئەمریکا بووە، لە ئێستادا سێ سیناریۆ لەبەردەم ئایندەى سووریایە لەوانە سیناریۆى یەکەم رادەستکردنى رۆژهەڵاتى فورات بە رژێمى ئەسەد. سیناریۆى دووەم شەڕ و پێکدادانى نێوان چەکدارانى پەیەدە و سەربازانى سووپاى تورکیایە، سیناریۆى سێیەم دروستکردنى ناوچەى ئارامە.

نورى بریمۆ باسى لەوەشکرد کە دەڵێین ئەنەکەسە مەبەست لەشکرى رۆژیشە، لە ئێستا لەشکرى رۆژ بە زیاتر لە هەشت هەزار چەکدارى راهێندراوەوە ئامادەى جێگیربوون لە ناوچەى ئارام، بە روونى ئەمەمان بە ئەمریکا راگەیاندووە.

 

aa





ئەم هەواڵە 2533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad