English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زه‌وی به‌سه‌ر وارسی شه‌هیدان و مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
2019-02-23 [02:46 AM]

ZNA-هه‌ولێر


شارەوانی ھەڵەبجە رایگەیاند لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکەنەوە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر وارسی شەھیدان و کیمیاباران و ژمارەیەکی زۆر لەو مامۆستایانەی کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان ھەیە.

پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کویستان ئەکرەم سەرۆکی شارەوانی ھەڵەبجە دابەشکردنی نۆسەد پارچە زەوی بەسەر وارسی شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە و شەھیدانی پارتە سیاسیەکان و مامۆستایانی ھەڵەبجە ڕاگەیاند:

ھەروەھا لەو کۆنگرەیەدا لقی ھەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئامادەبوون سەرۆکی شارەوانی ڕایگەیاند پاش دابەشکردنی زەوی بەسەر کەس و کاری شەھیدان ئەوەی مایەوە بەسەر ٢٨٠ مامۆستا لە پارێزگای ھەڵەبجە دابەشدەکرێت .

گوتیشی، لە ئێستادا ٩٠٠ پارچە زەوی ئیفرازکراومان ھەیەو لەھەفتەی داھاتووش دەستدەکەین بەدابەشکردنی، سەرەتا لەوارسی شەھیدان و کیمیابارانکراوانەوە دەستپپێدەکات و دواتریش ئەو مامۆستایانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان ھەیە و دواتریش تەواوی فەرمانبەران.

لای خۆشیەوە ھەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا فاروق غەفور سەرۆکی لقی ھەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان گوتی،  پارێزگای ھەڵەبجەو شارەوانی زۆر ھاوکارییان کردوون بۆ دابینکردنی پارچە زەوی بۆ مامۆستایان.

سەرۆکی لقی ھەڵەبجەی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان روونیشیکردەوە، ژمارەی ئەو مامۆستایانە ٢٨٠ مامۆستایەو، لەساڵی ٢٠٠٥ەوەکە دەکاتە ١٤ ساڵ،  فەرمانی وەگرتنی زەوییان ھەیە، مافی خۆیانە زەوییەکانیان پێبدرێت.  





ئەم هەواڵە 3358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad