English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئانچیلۆتی بۆ یه‌كه‌مجار هۆكاری رۆیشتنی له‌ ریال مه‌درید ئاشكرا كرد
2019-02-23 [02:52 AM]

ZNA-هه‌ولێر


کارلۆ ئەنچیلۆتی راھێنەری ئیتاڵی یانەی ناپۆلی بۆ یەکەمجار نھێنی رۆیشتنی لە ریال مەدریدی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات.

کارلۆ ئەنچیلۆنی بە ماوەیەکی کەمی راھێنەرایەتی لەگەڵ مێرەنگی توانی نازناوێکی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ئەو یانەیە بباتەوە و دواتر بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یانەکەی جێھێشت.

لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی ناپۆلیستای ئیتاڵی، ئانچیلۆتی بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات گاریس بەیڵ یەکێک بووە لە ھۆکارەکانی جێھێشتنی ریال مەدرید.

 راھێنەرە ئیتاڵیەکە دەشڵێت: لە یارییەکی ریال مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا گۆڕانکاریم بە گاریس بەیل کرد، بەھۆی ئەم گۆڕانکاریەشەوە ناکۆکی لە نێوان من و فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە دروست بوو.

ئەنچیلۆتی گوتیشی: بۆیە گۆڕانکاریم بە گاریس بەیڵ کرد چونکە لە ھێرشێکدا لە نزیک گۆڵ ئامادە نەبوو پاس بە کەریم بێنزێما بدات و یاریزانێکی خۆویست بوو.

ئانچیلۆتی ئاماژە بەوەش دەکات خۆویستی و لە خۆبایی بوون لە یاریگە زۆر توڕەی دەکات و بە توندی رووبەڕووی دەبێتەوە.

ئانچیلۆتی لە وەرزی ٢٠١٣ ـ ٢٠١٤ راھێنەرایەتی ریال مەدریدی کرد و نازناوی چامپیۆنزلیگ، سووپەری ئەورووپا، جامی جیھانی یانەکان و جامی شای ئیسپانیای بردەوە.





ئەم هەواڵە 9322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad