English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوته‌بێژى يه‌كێتى: نامه‌يه‌كى دۆستانه‌ له‌ كاك مه‌سعوده‌وه‌ گه‌يشتووه‌ته‌ كاك كۆسره‌ت
2019-02-23 [02:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ سلێمانی، گوته‌بێژی ئه‌و حزبه‌ رایگه‌یاند، نامه‌یه‌كی دۆستانه‌ "له‌ جه‌نابی كاك مه‌سعود" گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ست "جه‌نابی كاك كۆسره‌ت" و به‌مزووانه‌ش له‌گه‌ڵ پارتی كۆده‌بنه‌وه‌.

له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، نامه‌كه‌ دۆستانه‌یه‌ و كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی، به‌ هه‌مان نه‌فه‌س وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه‌.

له‌لايه‌كي ديكه‌ فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند رۆژانی چوارشەممە یاخود پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە.

فازڵ میرانی گوتیشی: "هەموو حزبەکان قەرزداری گەلی کوردستانن، بۆیە دەبێت لایەنەکان بە پێکهێنان و درووستکردنی حکوومەت و هەرێمێکی بەهێز، قەرزی گەلی کوردستان بدەنەوە".

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 23-2-2019، مەکتەبی سیایی یەکێتی بە سەرپەرشتی کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
 

K24





ئەم هەواڵە 3754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad