English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانکێک سولفەیەکی هەشت ملیۆن دیناری بەبێ کەفیل دەدات
2019-02-24 [09:40 AM]

ZNA-هه‌ولێر


بانکێک بەبێ وەرگرتنی کەفیل، سولفەیەک تا ھەشت ملیۆن دیناری دەداتە بەشێک لە مووچەخۆران.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤-٢-٢٠١٩، بانکی رەشید لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، سولفەکە لە سێ ملیۆن تا ھەشت ملیۆ دینار و تەنیا خانەنشینان دەگرێتەوە.

بانکی رەشید، کە بانکێکی حکوومیی عێراقییە، سولفەکە بەبێ وەرگرتنی کەفیل دەدات و بڕەکەش بەپێی مووچەی خانەنشینیی کەسەکە دیاری دەکات.

ئەو سولفەیە، ھەروەک لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، ساڵانە سووی %٧ـی دەچێتە سەر.

بانکی رەشید لە بەغدا و ھەموو پارێزگاکانی عێراق بە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستانیشەوە لقی ھەیە و خانەنشینان دەتوانن بۆ وەرگرتنی سولفەکە، سەردانی لقەکانی بانکەکە بکەن.

خانەنشینانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان لە کەرکووک، خانەقین لە دیالە و دەشتی نەینەوا، مەخموور و شنگال لە پارێزگای نەینەوا دەتوانن ئەو سولفەیە وەربگرن.





ئەم هەواڵە 16543جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad