English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مشه‌و دوو یاریزانی ریال یاری ناكه‌ن
2019-02-24 [09:43 AM]

ZNA-هه‌ولێر


سانتایگۆ سۆلاری، راھێنەری یانەی ریال مەدرید، لیستی یاریزانە بانگھێشتکراوەکانی بۆ یاری ئەمشەوی یانەکەی لە بەرامبەر لێڤانتێ ئاشکراکرد، کە ناوی ٢ ئەستێرە و ٢ یاریزانی تێدا نییە.

ریال مەدرید، ئەمشەو کاژێر ٢٢:٤٥ بە کاتی باشووری کوردستان، لە میانی یارییەکانی گەڕی ٢٥ی لالیگادا، لە یارییەکی گرنگدا دەبێتە میوانی لێڤانتێ.

سۆلاری ٢١ یاریزانی بانگھێشتکردووەو ٤ یاریزانی کە دووانیان ئەستێرەن بەشداری لەم یارییەدا ناکەن. ھەردوو ئەستێرەکە بریتین لە سێرخیۆ رامۆسی کاپتن بەھۆی کارتە زەردەکان و ئیسکۆ، کە ئەمەیان سەرەڕای ئەوەی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە، لەلایەن سۆلارییەوە بانگھێشت نەکراوە.

ریال مەدرید ھەروەھا لە یاری ئەمشەودا ناتوانێت سوود لە ھەردوو یاریزانەکەی ئۆدریۆزۆلا و لۆرێنتی وەربگرێت، کە ئەمەی دوایی بەھۆی پێکانەوەیە.

ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٤٥ خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی یانەکانی گرتووە، لێڤانتێش بە ٣٠ خاڵ لە پلەی دوانزدەمدایە.





ئەم هەواڵە 6388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad