English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسێكی داعش و چه‌كدارێكی تری داعش كه‌ به‌"ئەمیری شەڕەكان" ناسراوه‌ دەستگیرکران
2019-02-24 [01:54 AM]

ZNA - هەولێر


هەواڵگریی سەربازیی عێراق راگەیاند، ئه‌مرۆ چەكدارێكی داعش كه‌ بە "ئەمیری شەڕەكان" ناسراوه‌ و هەروەها بەرپرسی پۆلیسی داعشیش دەستگیرکراون.

بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق راگەیێندراوێک به‌لاویكرده‌وه‌ و رایگەیاند، بەپشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی توانیویانە "مەترسیدارترین" ئەندامی داعش كە بەهۆی بەشداریكردنی لە زۆرترین شەڕ لە پارێزگای ئەنبار بە "ئەمیری شەڕەكان" ناسراوە، دەستگیربكەن، ئەو چەکدارەی داعش لە كاتی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارەكانی عێراق لەدەست هێزە ئەمنییەكان رووی لە سووریا كردبوو، دواتر گەڕاوەتەوە عێراق، بەڵام لە گوندی نعیم سەر بە رەبیعە لە پارێزگای نەینەوا لەلایەن گرووپەكانی هەواڵگرییەوە دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری دەڵێت "ئەو داعشە لە چەندین شەڕ دژی هێزە ئەمنییەكان بەشداری كردووە؛ دیارترینیان شەڕی پاڵاوگەی بێجی ساڵی 2014، دوو شەڕی دیكە لە ناوچەی 600 لە قەزای بێجی، شەڕی قەزای شەرگات و شەڕی ناوچەی فۆسفات لە ناوچەی حسیبە لە ئەنبار".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە "چوار برای دیكەی ئەو داعشە لە ریزەكانی رێکخراوە تووندئاژۆکەدان و ئێستا لە توركیا و سووریان، هەروەها برازایەكی دیكەشی لە ساڵی 2005 بەرپرسی رێكخراوی قاعیدە بوو لە بێجی، بەپێی یاسای چواری تیرۆر لەلایەن دادگا داواكراوە".

هەر ئەمڕۆ هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەستگیركردنی بەرپرسی پۆلیسی رێکخراوی داعشی راگەیاند، كه‌ ناسراوە بە "ئەبو عەبدولعەزیز" و پێشتر بەرپرسی پۆلیسی داعش بووە، لەکاتی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لە عێراق هەڵاتووە.

بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەبو عەبدولعەزیز بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراوە، لە تورکیاوە لەیێگەی پارێزگای دهۆکەوە گەڕاوەتەوە عێراق، لە بۆسەیەکدا لە شارۆچکەی عیازییەی سەر بە قەزای تەلەعفەری پارێزگای نەینەوا دەستگیرکراوە.  





ئەم هەواڵە 8494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad