English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مزاحم حوێت: ئه‌وانه‌ی باس لە چوونە دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق دەکەن لە ئێرانەوە نزیکن
2019-02-24 [01:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شێخ مزاحم حوێت رایگه‌یاند، لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی سەربازیی پلە باڵای ئەمریکی کۆبووینەوە و بۆچوونی خۆمان لەسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق پێڕاگەیاندن کە ئێمە پێمان وایە بوونی ئەوان لەم قۆناغەدا پێویستە و ئەو ھێزانەشی باس لە چوونە دەرەوەی ئەوان دەکەن ئەو ھێزانەن کە لە ئێرانەوە نزیکن".

حوێت گوتیشی، ئەگەر ھەیە لە ئایندەدا ئەو پڕۆژە یاسایە بچێتە پەرلەمانی عێراق، بەڵام ئێمە بوونی ئەمریکییەکان بە گرنگ و پێویست دەزانین و ھەوڵ دەدەین لە رێگەی ھێزە سوننییەکان و ئەو ھێزە شیعانەشی کە تێڕوانینی پۆزەتیڤییان لەسەر ئەم بابەتە ھەیە رێگریی لەو پڕۆژە یاسایە بکەین و دەنگی پێنەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوان بە ئەمریکییەکانیان گوتووە سەرباری ئەوەی لە رابردوودا و لە چەند ناوچەیەکی عێراق وەکو فەلـلوجە ئەمریکا ھەڵەی گەورەی کردووە، بەڵام گرنگە ھەڵەکانی خۆیان چاک بکەنەوە بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر پشتگیری لە بوونی ئەوان لە عێراق بکات.

گوتەبێژ بەناوی ھۆزەکانی نەینەوا ئه‌وه‌ی خسته‌روو، لەنێو پەرلەمانی عێراق و لەدەرەوەشیدا چەندین ھێزی شیعە ھەن کە لەگەڵ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکان لە عێراق و گوتی: "راستە ھەندێک لایەن ھەن دەیانەوێت عێراق بەدەستی ئێرانەوە بێت و ھیچ ھێزێکی ئەمریکی لە عێراق نەبێت، بەڵام لەئێستادا ئەمە رەتدەکەینەوە، چونکە ھێشتا ناوچە سوننە نشینەکان زۆر پێویستییان بە مانەوەی ئەمریکییەکان ھەیە و ئەوان تاڕادەیەک گەرەنتییەکی باشن، ئەوە جگە لەوەی ھێشتا ھەڕەشەی داعش لەسەر عێراق ماوە.

روونی كرده‌وه‌، ئێران لە رێگەی گرووپە چەکدارەکانەوە کە پاڵپشتیی دارایی و چەکیشیان دەکات، لەوێشەوە پاڵپشتیی ھێزە سیاسییەکانییان لەنێو پەرلەمانی عێراق دەکات دەیەوێت ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکاتە دەرەوە و ئەمەش بە کارێکی ئەستەم دەزانیین لەم کاتانەدا.

 

aa





ئەم هەواڵە 6580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad