English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتەکانی ئۆسکار دابەشدەکرێن
2019-02-24 [04:30 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمشەو بە کاتی ئەمریکا و بەرەباینی سبەی دووشەممە ب کاتی کوردستان، ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەڕێوەدەچێت و خەڵاتەکان دابەشدەکرێن.

 

ئاهەنگەکە لە هۆڵی شانۆی دۆڵبی لە هۆلیوود لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەدەچێت و ئامادەکاری تەواو بۆ ئەم مەبەستە کراوە.

 

ئاهەنگەکە بەشێوەی راستەوخۆ لەرێگەی کەناڵی ABC دەگوازرێتەوە و هۆگرانی سینەما دەتوانن بینەری بن.

 

بڕیاربوو ئاهەنگەکە لەلایەن کیڤن هارت پێشکەش بکرێت، بەڵام ئەو پاشگەز بووە، بۆیە ئەمساڵ ئاهەنگەکە بەبێ پێشکەشکار بەڕێوەدەچێت.

 

هەر لەم ئاهەنگەکەدا چەندین بەرهم و کاری هونەری پێشکەش دەکرێن، لەوانە بەرهمی جێنیفەر هیدسۆن، جیلیان ویلک، دێیڤد رۆلینگس و گرووپی رۆک کوین.

 

خەڵاتەکە ساڵانە لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمریکییەوە دابەشدەکرێت و بە گرنگترین خەڵات لە بواری سینەمادا دەناسرێت.





ئەم هەواڵە 10834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad