English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیانەکانی نان خواردن بە شێوەیەکی خێرا
2019-02-25 [09:38 AM]

هەولێر _ ZNA


رەنگە بەهۆی کارەکەتەوە یان دەبێت سەردانی جێگایەک بکەیت و کاتێکی دیاریکراو هەیە، بەشێوەیەکی خێرا نان دەخۆیت کە رەنگە زۆر کات چەند خولەکێکی زۆر کەم بخایەنێت، بەڵام نازانیت چ زیانێکت بە تەندروستیت گەیاندووە.

خێرایی لە نان خواردندا دەبێتەهۆی ئەم ئەم نەخۆشیانە:

1-هاوسەنگی ترشی گەدە تێکدەدات و تووشی سوتاندنەوە و تێکچوون دەبیت، هەندێک کات دەبێتەهۆی هەڵئاوسان و غازات و قەبزبوون.

2-قەڵەوی و زیادبوونی کێش، چونکە مێشک پێویستی بە 20 خولەکە بۆ ئەوەی پەیامی تێری بۆ جەستەی بنێرێت، بەڵام تۆ کاتێک پەلەدەکەیت زیاتر دەخۆیت لە پێویست.

3-تووشبوون بە شەکرە بەتایبەت لە جۆری دووەم، یەکێک لە هۆکارەکانی خێراییە لە خواردندا، چونکە زیاتر دەخۆیت لەوەی کە گەدەت داوایدەکات، ئەمەش زیان بە کلوکۆزی خوێن و ئەنسۆلین دەگەیەنێت.

4-نەخۆشیەکانی دڵ، بەگوێرەی توێژینەوەکانی زانکۆی "هێرۆشیما" لە ژاپۆن، زاناکان ئاشکرایان کردووە خێرایی لە نان
خواردن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاددەکات.





ئەم هەواڵە 10036جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad