English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٢٨٠ چەکداری تیرۆریستی داعش رادەستی عێراق کرانەوە
2019-02-25 [08:08 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ھێزەکانی سوپای عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ھێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە ھاوکاری دەکرێن ٢٨٠ چەکداری عێراقی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش رادەستی ھێزەکانی سوپای عێراقی کردۆتەوە .

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە کە ئەم ژمارەیە بەشێگە لەو ژمارەیەی کە کەوتوونەتە دەست ھێزەکانی سوریای دیموکرات کە ٥٠٠ چەکداری عێراقی سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشن کە تا ئێستا لە سوریا ماون و چاوەڕوان دەکرێت ھەموویان رادەست بکرێنەوە .

لە ماوەی رابردوودا شەرێکی گەورە لە نێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات و داعش روویدا بەھۆیەوە ژمارەیەکی ئێجگار گەورە کەوتنە دەست ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە رەگەزی جیاجیا و کە چەکدارە عێراقیەکان بە ٥٠٠ چەکدار مەزەندە دەکرێت و تا ئێستا ٢٨٠ یان رادەست کراونەتەوە .





ئەم هەواڵە 8812جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad