English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆرینیۆ به‌م مه‌رجانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
2019-02-26 [07:04 AM]

ZNA- ھەولێر


خۆسێ مۆرینیۆ، راھێنەری پورتوگالی، لە ھەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تیلیگرافی بەریتانی، مەرجەکانی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ جیھانی مەشق و راھێنەرایەتی راگەیاند و گوتی "تیپێکم دەوێت کێشە و ململانێی نێوخۆیی نەبێت".

مۆرینیۆ، کە لە ١٨/١٢/٢٠١٨ لە پۆستەکەی وەک راھێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوورخرایەوە، ئێستا بێ ھیچ یانەیەک لە ماڵەوەیە.

لەو ھەڤپەیڤینەدا مۆرینیۆ گوتی "نامەوێ لەگەڵ یانەیەک کار بکەم کە ململانێی نێوخۆیی ھەبێت، یانەیەکم دەوێت رێککەوتن و ھەماھەنگی تێدا بێت".

مۆرینیۆ ھەروەھا گوتی "من لەگەڵ یانەیەک کاردەکەم کە پرۆژەیەکی ھەبێت، لەوەش گرنگتر خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ ئەو پڕۆژەیە ھەبێت".

ئەو راھێنەرە پورتوگالییە لەو ھەڤپەیڤینەدا گوتیشی "من یانەیەکم ناوێ بەپەلە بێت لە بردنەوەی نازناوەکان، یانەیەکم دەوێت ئارەزوو و ویستی بۆ بردنەوەی نازناوەکان ھەبێت".

مۆرینیۆ ئاماژی بۆ ئەوەشکرد کە دەستەوارەیەکی بەھۆی ئەوەوە رەتکردووەتەوەو گوتیشی "مەرجی دووەمم ئەوەیە کە پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ دەستەی کارگێڕی یانەکەم ھەبێت".


رووداو





ئەم هەواڵە 6655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad