English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشلۆنە جێگرەوەی سوارێزی دیاریکرد
2019-02-26 [08:46 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی کۆکن لەسەر ئەوەی لویس سوارێزی ھێرشبەری سەرەکی یانەکە ئاستی دابەزیووە و پێویستە گرێبەست لەگەڵ ھێرشبەرێکی لاوی بەتوانا مۆربکەن. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە جێگرەوەی لویس سوارێزیان دەست نیشانکردووە لە ھاوینی داھاتوو گرێبەستی لەگەڵ مۆر دەکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، دوای ئەوەی چاودێرانی ھونەری لە یانەی بەرشەلۆنە بۆ ماوەی ١٤ یاری چاودێری یاریزان لۆکا یۆڤیتچی ھێرشبەری یانەی ئەنتراخت فراکفۆرتیان کرد، گەیشتنە ئەو قەناعەتەی کە ئەم یاریزانە باشترین شوێنگرەوەی سوارێزە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، جگە لە یانەی بەرشەلۆنە یانەکانی ریال مەدرید و ئەنتەرمیلان و چێلسی گرنگی بە تواناکانی یۆڤیتیچ دەدەن و ھەوڵدەدەن گرێبەستی لەگەڵ مۆربکەن. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9955جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad