English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژەمی بێ بیبەری تون بەڕێمەکە
2019-02-26 [11:50 AM]

هەولێر _ ZNA



خواردنی بیبەری تون لە زۆربەی وڵاتان بەتایبەتیش وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسایا بەربڵاوەو گرنگی پێدەدەن بێجگە لەژەمی بەیانیان زۆربەی خوانەکانیان بێ بیبەری تون بەڕێ ناکەن ئەویش لەبەر چەند سودێکی سەرسوڕهێنەر، هەرئەوەش وای کردوە لە ئێستا لە زۆربەی جیهاندا لەسەر سفرەو خوانەکان دادەنرێت.
 

گرنگترین سودەکانی خواردنی بیبەری تون:

1. هاوکاری سوتانی وزە دەکات: لەکاتی خواردنی لە %٨ ی وزەی لەش دەسوتێنێت، ئەمەش وادەکات لەکاتی خواردنی ئارەق بکەینەو و لەشمان گەرم ببێت .

2. تەندروستی دڵ دەپارێزێت: لە ئەنجامی توێژینەوەکان دەرکەوتووە ئەوکەسانەی بەبەردەوامی بیبەری تون دەخۆن بەڕێژەیەکی کەمتر توشی جەڵدەی دڵ دەبن .

3. ئازار کەمدەکاتەوە: بەهۆی ئەوەی لەکاتی خواردنی کەمێک دەمارە ڕاگەیاندنەکان بۆ مێشێک کەمدەکاتەوە ناهێڵێت ئازارەکان بگاتە مێشک .

4. دڵ خۆشدەکات: بەهۆی ئەوەی هانی مێشک دەدات هۆرمۆنی دڵ خۆشی دەربدات لە خەمۆکی و بێزاری دورماندەخاتەوە.

5. دژی شێرپەنجەیە: ئەو خانە شێرپەنجەییانە لەناودەبات لەناو خوێن دروست دەبێت و سودێکی زۆری لە ڕیگریکردن بەونەخۆشیە کوشندەیە دەبێت.

6. گەدە بەهێز دەکات: لە تازە ترین توێژینەوکان دەرکەوتووە خواردنە تونەکانی وەک بیبەر ڕێگە لە دەردانی ترشە بەهێزەکان دەگرن ناهێڵین توشی برینداربون و تێکچونی گەدە ببین.





ئەم هەواڵە 6454جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad