English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پسپۆڕانی بواری خۆراك ئەم خواردنانە لە بەفرگردا دامەنێن
2019-02-27 [12:02 PM]

هەولێر _ ZNA



کەسانێکی زۆر جۆرە جیاوازەکانی خۆراكەکان لە بەفرگردا هەڵدەگرن بۆ ئەوەی تا ماوەیەکی زۆر بە تازەیی بمێنێتەوە و تێكنەچێت، بەڵام هەندێك جۆری خۆراك هەن کە پسپۆڕانی بواری خۆراك ڕێنمایی دەکەن بەوەی لەناو بەفرگردا هەڵنەگیرێت.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێك لە دیارترینی ئەو خۆراکانە داوە کە باشتروایە نەخرێنە بەفرگرەوە، بەم جۆرە:

تەماتە: ئەگەر تەماتەکە تاڕاددەیەك کاڵ بێت و بە تەواوتی پێنەگەشتبێت باشتروایە نەخرێتە بەفرگرەوە چونکە ساردییەکەی ڕێگە لە پێگەیشتنی تەماتەکە دەگرێت.

نان: دانانی نان لە ناو بەفرگر بە تازەیی پارێزگاری لێناکات، بەڵکو دەبێتە هۆی وشكبوونەوەی نانەکە و زۆرینەی ماددە بێسوودەکانی پێکهاتەی تێکدەشکێنێت.

پەتاتە: وێڕای ئەوەی پەتاتە ئەگەر بخرێتە ناو بەفرگرەوە بە تازەیی دەمێنێتەوە، بەڵام وادەکات پاش لێنانی تامی بگۆڕێت و کاربۆهیدراتی ناوی بگۆڕێت بۆ شەکرە ماددە.

قاوە: دانانی قاوە لەناو بەفرگردا وادەکات تامی بگۆڕێت، بۆیە پسپۆڕان ڕێنمایی دەدەن بەوەی لە ناو قوتویەکدا دابندرێت لە کەشێکی ئاساییدا.

سیر: ئەگەر سیر لە شوێنێکی تاریک و لە کەشێکی دەرەوەی بەفرگردا دابندرێت زیاتر گەشە دەکات، بەڵام ئەگەر پاککرابوو باشتروایە  بخرێتە بەفرگرەوە.

شۆکولاتە: زۆر کەس ئارەزوو دەکات شۆکولاتە بخاتە ناو بەفرگرەوە ئینجا بیخوات، بەڵام پسپۆڕانی بواری خۆراکی ئاماژەیان بەوەداوە کە بەم جۆرە تامی لەدەست دەدات و باشتروایە بخرێتە شوێنێکی تاریك و فێنك و وشك بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تامەکەی بکرێت.





ئەم هەواڵە 9865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad