English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تا ئێستا ٢٠ ھەزار پزیشکی عێراقی کۆچی دەرەوەیان کردووە
2019-02-27 [11:00 AM]

ZNA-هه‌ولێر


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی ھەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان لە چەند ساڵی رابردوودا, نزیکەی ٢٠ ھەزار پزیشک لە عێراق بەرەوە وڵاتانی درەوە کۆچیانکردووە. ئاماژەی بەوەشدا، بەھۆی کەمی پزیشک و کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات، سێکتەری پزیشکی لەو وڵاتە رووبەڕووی قەیران بووەتەوە.

بەھۆی باڵادەستی میلیشیا و گرووپە چەکدارەکان و بوونی ھەڕەشەی کوشتن و رفاندن، بەشێکی زۆر لە پزیشکانی عێراق بەرەوە وڵاتانی دەرەوە کۆچیانکردووە، وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی عێراقیش ئاماژە بەوەدەدات، لە چەند ساڵی رابردوودا نزیکەی ٢٠ ھەزار پزیشک بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیانکردووە.

سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە میدیاکانی راگەیاندووە، سەرەڕای نەبوونی ئامارێکی تەواو، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندرووستی، لە چەند ساڵی رابردوودا نزیکەی٢٠ ھەزار پزیشک لە عێراق بەرەوە وڵاتانی درەوە کۆچیانکردووە.

ئاشکراشیکرد, بەھۆی لێھاتوویی و شارەزایی زۆریان لەبوارەکەیاندا، ئەو پزیشکە عێراقییانە لەلایەن وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە پێشوازیان لێکراوەوە و لەو وڵاتانە جێگیربوونە.

سەبارەت بە ھۆکاری جێھێشتنی عێراق و کۆچکردنیان بۆ دەرەوەی وڵات، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکرایکرد، ھەڕەشە و کەمی ئەو دەسکەوتەی بەدەستی دەھێنن, دوو لە سەرەکیترین ئەو ھۆکارانەن، کە پزیشکانی ناچار بە کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.

لە چەند ساڵی رابردوودا چەندین پەتا و نەخۆشی لە عێراق بڵاوبوونەوەتەوە، کە بەھۆیانەوە سەدان کەس گیانیان لەدەستداوە و حکوومەت نەیتوانیوە کۆنترۆڵیان بکات، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوەدەدات، عێراق رووبەڕووی کەمی پزیشک بووەتەوە، کە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەو سێکتەرە ھەیە.





ئەم هەواڵە 9895جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad