English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆزه‌كانی ئه‌نبار شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناكه‌ن
2019-02-27 [11:03 AM]

ZNA-هه‌ولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧/٢/٢٠١٩ ئەندامێکی ئەنجوومەنی ھۆزەکانی ئەنبار رایگەیاند: "جارێکی دیکە لە پارێزگای ئەنبار شەڕ لەگەڵ سەربازانی ئەمەریکادا ناکەین و لە بری کەس شەڕی ئەمەریکا ناکەین".

عەواد ئەلدلمە، ئەندامی ئەنجوومەنی ھۆزەکانی ئەنبار دەڵێت: "ھێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای وڵات لە بنکە سەربازییەکانی خۆیاندان، لەناو شارەکاندا نیین و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حکوومەتی عێراق رێککەوتنیان ھەیە. دژی ئەوەشین ھیچ شەڕێک لە خاکی ئەنبار بەرامبەر ئەمەریکییەکان بکرێت".

ھەروەھا گوتوویەتی: "ھۆزەکانی ئەنبار بەئاگان و جارێکی دیکە ئەو یاریە ناکەنەوەو لەسەر خاکی ئەنبار شەڕ لەگەڵ ئەمەریکییەکان ناکەن".

ھەروەھا دەڵێت: "ئێمە یەکەم کەس بووین دژی ئەمەریکییەکان و چەکدارانی رێکخراوی قاعیدە و چەکدارانی داعش شەڕمان کرد، ھەموو شتێکمان لە دەستدا و ئەمڕۆش بە تیرۆر تۆمەتبارمان دەکەن. بەڵام ئێمە سەقامگیریی پارێزگاکەمان دەوێت و لە بری کەس شەڕی ھیچ کەسێکی دیکە ناکەین".

لە بەرامبەردا عەبدولـلەتیف ئەلھەمیم، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی دەڵێت: "ھەڵوێستمان بەرامبەر جووڵەی ھێزەکانی ئەمەریکا لە پارێزگای ئەنبار دەبێت و داوای لە حکوومەتی عێراق کرد بوونی ئەمەریکییەکان لە عێراق رەتبکاتەوە".

ھەروەھا گوتوویەتی: "ئەگەر دەگەڕێنەوە، ئێمەش دەگەڕێینەوەو ریزەکانمان رێکدەخەین و دەستپێدەکەین".





ئەم هەواڵە 8680جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad