English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگاییكردنی داعشه‌ عێراقییه‌كان ده‌ستپێده‌كات
2019-02-28 [06:23 AM]

ZNA- ھەولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28/2/2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی كاتی دادگاییكردنی ئه‌و داعشانه‌ی راگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده‌) راده‌ستی حكوومه‌تی عێراقی كردبوون.

رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منییه‌كه‌وه‌ نوسیوویه‌تی "رێوشوینه‌كانی دادگاییكردنی 382 ئه‌ندامی داعش به‌رده‌وامه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرابوونه‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوودا ده‌ست به‌ دادگاییكردنیان ده‌كرێت".

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ گوتوویه‌تی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و داعشانه‌ له‌ناو خاكی عێراقدا تاوانیان ئه‌نجامداوه‌، به‌گوێره‌ی یاسا دادگایی ده‌كرێن و ئه‌و تاوانانه‌شی ئه‌نجامیان داوه‌ لێبوردنی گشتی و تایبه‌ت نایانگرێته‌وه‌".

پاش ئه‌وه‌ی ھێزه‌كانی سووریای دیموكراتی  له‌ سووریا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعشی ده‌ستگیر كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی وڵاتینامه‌ی عێراقی بوون به‌ دوو گرووپ راده‌ستی حكوومه‌تی عێراقی كردنه‌وه‌، جاری یه‌كه‌م 150 كه‌س و جاری دووه‌میش 232 كه‌س بوون.





ئەم هەواڵە 9184جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad