English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هۆشداری دەدرێتە عێراق لەسەر پەسەندکردنى پڕۆژە یاساییەك
2019-03-02 [04:54 AM]

​ZNA-  هەولێر


لەسەر پەسەندکردنى پڕۆژە یاساى تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى هۆشداری دەداتە عێراق،  کە سزاى توندى زیندانى و سزاى ماددى دانراوە بۆ ئەو کەسانەى لەرێگەى ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رەخنە دەگرن.

رێکخراوەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، پڕۆژە یاساکە چاودێرییەتى توند لەوڵاتدا دێنێتە ئاراوە لەسەر ئەو کەسانەى رەحنە دەگرن.

رازاو ساڵحى توێژەرى تایبەت بە کاروبارى عێراق لە رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى رایگەیاندووە، ئەو پڕۆژە یاسایە گورزێکى توندە بۆ سەر ئازادى رادەربڕین لە عێراق.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەکە بەجۆرێک داڕێژراوە کە بە ئاسانى دەبێتە هۆکارێکى داپڵۆسێنەر و رێگە بە دەسەڵاتداران دەدات سزاى توندى ئەو کەسانە بدەن کە رەخنەدەگرن، وەکو سزاى زیندانى هەتا هەتایی.

رێکخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى باسى لەوەکردووە، هێزە ئەمنیەکانى عێراق لە ئەیلولى ٢٠١٨دا دەسترێژیان لە خۆپیشاندەران کردووە لە بەغدا و باشورى عێراق، کە داواى هەلى کار و دابینکردنى خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان و چاودێرى تەندروستیان کردووە، دەسەڵاتدارانیش کۆتوبەندێکى توندیان خستووەتە سەر مافى گەیشتن بە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، خۆپیشاندەران پێیانوایە دەسەڵاتداران بە ئەنقەست لەکاتى خۆپیشاندانەکاندا هیڵەکانى ئینتەرنێتیان پەکخستووە و بەهۆیەوە نەیانتوایوە وێنە و گرتەى ڤیدیۆیی پێشێلکارییەکان ئاڵوگۆڕ بکەن.

 





ئەم هەواڵە 9214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad