English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێرێز گرێبەست لەگەڵ راھێنەرێکی دیکە مۆر دەکات 
2019-03-02 [10:10 AM]

ZNA- ھەولێر 


فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە دەست بەرداری سانتیاگۆ سۆلاری راھێنەری یانەی شاھانە بێت. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، پێرێز لە دوای دۆڕانی یاری کلاسیکۆی جامی شای ئیسپانیا بێ ھیوا بووە لە تواناکانی سۆلاری راھێنەری یانەی شاھانە لەبەر ئەمە لە کۆتایی ئەم وەرزە لە ئەرکەکەی دووری دەخاتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە، لە ئێستادا سۆلاری یەک دەرفەتی لەبەردەم ماوە بۆ  مانەوە ئەویش بە دەستھێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگە، بەڵام ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن گەر سۆلاری ئەم نازناوەش بەدەست بھێنێت ئەوا پێرێز ھەر دووری دەخاتەوە. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، پێرێز ھەوڵدەدات جارێکی دیکە گرێبەست لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی پورتوگالی مۆربکات بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتوو سەرپەرشتی یانەی شاھانە بکات. 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 9964جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad