English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێك راستی دروستكردنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات
2019-03-02 [01:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ دروستكردنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ له‌سه‌ر هێڵی نێوده‌وڵه‌تی نێوان به‌غدا و دیمه‌شق و عه‌ممان هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ و راست نییه‌.

له‌ لێدوانێكدا نه‌عیم كه‌عود سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ وتی، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی هه‌ر بنكه‌یه‌كی نوێی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی راست نین، ئه‌وه‌ی له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، له‌ راستیدا بوونی نییه‌.

روونیشی كرده‌وه‌، بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی ته‌نها له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و حه‌بانیه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له‌م دوو بنكه‌یه‌، وتی، هیچ كه‌س نه‌حكومه‌تی خۆجێیه‌تی و نه‌ حكومه‌تی عێراق ژماره‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی نازانێت، كه‌س نازانێت ته‌نها ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌ خۆیان ده‌زانن.

 





ئەم هەواڵە 9256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad