ZNA – هەولێر
ئاوازدانەری و سەرۆکی ئۆرکێسترای ئەمریکی، ئاندرییە بریفین، لە تەمەنی 89 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەوەت، ئەو ئاوازدانەرە لەرێگەی کارە هونەرییەکانییەوە چوار جار خەلاتی ئۆسکار بۆ باشترن ئاواز وەرگرتووە.
ئاندریاس بریڤین لە 6 نیسانی 1929 لە بەرلین لە ئەڵمانیا لە دایکبووە و لە ساڵی 1939ـەوە لە ئەمریکا ژیانی بەسەربردووە و کاری ئاوازی دانانی بۆ چەندین فیلمی سینەمایی کردووە.
ئەو ئاوازدانەرە لەگەڵ خانمە ئەکتەری ئەمریکی، میا فارۆ ژیانی هاوژینی پێکهێناوە و بوونە خاوەنی سێ منداڵ.
ئەم هەواڵە 10426جار خوێندراوەتەوە |