ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی The Upside لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە.
ئەم بەرهەمە لە ماوەی 11 رۆژدا 112 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێناوە، 101 ملیۆن دۆلار لە سینەماکانی ئەمریکا و 11 ملیۆن دۆلاریش لە سینەماکانی جیهاندا.
فیلمەکە لە چوارچێوەیەکی کۆمیدی باس لە پەیوەندی نێوان کەسێکی هەژار و کەسێکی ئیفلیجبوو دەکات.
لەم بەرهەمەدا نیکۆل کیدمان، بریان کرانستۆن، کیڤن هارت، جۆلیانا مارگۆلیس و گولشیفتە فەراهانی رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و لە دەرهێنانی نیل برگرە.
ئەم هەواڵە 10522جار خوێندراوەتەوە |