English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆنالدۆ لە ئەلیگری توڕە بووە 
2019-03-04 [10:43 AM]

ZNA- ھەولێر 




کرستیانۆ رۆنالدۆ  ئەستێرەی یانەی یۆڤانتس ئیتاڵی لە راھێنەری یانەکەی ماسیملیانۆ ئەلیگری توڕەبووە بەھۆی شێوازی یاریکردنی لەبەرامبەر یانەی ناپۆلی. 


دوێنێ یەکشەممە یانەی یۆڤانتس توانی سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بھێنێت کاتێک سەرکەوت بەسەر یانەی ناپۆلی رکابەری لە خولی ئیتاڵی بە ئەنجامی (٢ - ١). 

بەم ئەنجامە یانەی یۆڤانتس جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ یانەی ناپۆلی بۆ ١٦ خاڵ بەرزکردەوە و زۆر نزیک بووتەوە لە بەدەستھێنانی نازناوی کالچیۆ بۆ جاری ھەشتەم لەسەر یەک. 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ ,لەم یارییە رۆنالدۆ لە ئەلیگری راھێنەر توڕەبوو, چونکە ئەلیگری لە گێمی دووەمی یارییەکە تەنھا بەشێوازی بەرگری یاری دەکرد ویاریزانەکان گەڕابوونەوە دواوە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە، رۆنالدۆ چەندین جار ھانی یاریزانەکانی دەدا بۆ ئەوەی بێنە پێش و ھێرش بکەن و پاڵەپەستۆ بخەنە سەر یاریزانانی ناپۆلی، بەڵام یاریزانەکانی یۆڤانتس کەمتر ھاوکاری رۆنالدۆیان دەکرد لە ھێلی ھێرشبەر. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad