English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە دەست بەرداری یاریزانێکی دەبێت
2019-03-04 [11:17 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕیاریداوە دەست بەرداری یەکێک لەیاریزانەکانی بێت، ئەم یاریزانەش دەچێتە یانەکەی ئینێستا. 

بەپێی ھەواڵێک کە لە پێگەی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە بڵاوبووتەوە و تێیدا ھاتووە، یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزان سێرجی سامبەر گەیشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی بۆندی ئەم یاریزانە ھەڵبوەشێننەوە. 

لەھەواڵەکەھاتووە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە سوپاسی سامبەر دەکەن کە ئەو ماوەیەی وەک یاریزانی بەرشەلۆنە یاری کردووە . 
سێرجی سامبەر تەمەنی ٢٤ ساڵە و لە ساڵی ( ٢٠١٤ – ٢٠١٥) ١٣ یاری فەرمی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە و دواتر بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەکانی گرانادا و لاس پالماس کردوە، بڕیاریشە لە ماوەی داھاتوو پەیوەندی بەیانەی ڤیسیل کوپی ژاپۆنی بکات کە یاریزان ئەندریاس ئینێستا یاری بۆ دەکات. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad