English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیومان رایتس وۆچ: هۆشدارى ده‌دات له‌گواستنه‌وه‌ى داعشه‌كان بۆ ئەم وەلاتە مه‌ترسیداره‌ 
2019-03-05 [06:23 AM]

ZNA-هەولێر


هیومان رایتس وۆچ هۆشدارى ده‌دات له‌گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له‌ سوریاوه‌ بۆ عیراق.

رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ له‌راپۆرتێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، هه‌فته‌ى رابردو هێزه‌كانى سوپاى سوریاى دیموكراتیك "هه‌سه‌ده‌" نزیكه‌ى 280 چه‌كدارى رێكخراوى داعشیان گواستوه‌ته‌وه‌ بۆ عیراق، كه‌ له‌ سوریا ده‌ستگیریان كردون.

لەهەمان کاتدا رێکخراوەکە، هۆشدارى ده‌دات له‌گواستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى داعش له‌ سوریاوه‌ بۆ عیراق له‌به‌رئه‌وه‌ى روبه‌ڕوى ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بنه‌وه‌، داواش له‌ ده‌وڵه‌تانى جیهان ده‌كات چه‌كداره‌كانیان وه‌رگرنه‌وه‌و له‌وڵاتى خۆیان دادگاییان بكه‌ن.

ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ عیراقین، به‌ڵام لانى كه‌م 13 چه‌كدارى فه‌ره‌نسییان تێدایه‌، له‌كاتێكدا ئایا پێویسته‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ له‌ عیراقدا زیندانى بكرێن؟

رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ داواش له‌ ده‌وڵه‌تانى جیهان ده‌كات ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش، كه‌ ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاته‌كانیان هه‌یه‌، وه‌ریانبگرنه‌وه‌ و له‌وڵاتى خۆیاندا دادگاییان بكه‌ن.
 





ئەم هەواڵە 6319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad