English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆرینیۆ ڕای خۆی ئاشكرا كرد سه‌باره‌ت به‌ گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید
2019-03-05 [07:59 AM]

ZNA- ھەولێر


دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گەڕانەوەی (خۆزێ مۆرینیۆ)ی ڕاھێنەری پێشووی مانچێستەر یۆنایتد بۆ یانەی ریال مەدرید مۆرینیۆ کە بە (سپێشەڵ وەن) ناسراوە، بۆچوونی خۆی بۆ میدیاکات ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەردیدی بڵاویکردوەتەوە، کە مۆرینیۆ ئەو ھەواڵانەی زۆر پێ خۆشەو دەڵێت” من ھیچ کێشەیەکم نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بۆ ریال مەدرید بگەڕێمەوە، یانەکە ھەر لەسەر پێیەکانی وەستاوە و ھەمیشە چاوی لە بەدەستھێنانی نازناوەکانە، لە ڕاستیدا جێی شانازیە کە پێشتر سەرپەرشتی مەشقی یانەیەکت کردبێت و ئێستا جارێکی دیکە داوات بکەنەوە، ئەوە واتای ئەوەیە ئەوان بەتۆوە سەرسامن.

سەبارەت بە بارودۆخی ریال مەدرید مۆرینیۆ گوتی ، ئەو یانەیە تا ئێستا لە چامپیۆنزلیگ چانسی بردنەوەی ھەر ماوە، نابێت لەبیر بکەین کە پێنج ساڵی یەک بەدوای یەکە ریال مەدرید بە توندی و بەسەرکەوتوویی ڕکابەرێتی لەسەر چامپیۆنزلیگ کردوە، ئەو پاڵەوانێتیە گرنگی زۆری ھەیە لای یاریزانان، گەر لە ھەر یاریزانێک بپرسیت کە کامە پاڵەوانیت بەلاوە گرنگە بەدەستی بھێنی ڕاستەوخۆ چامپیۆنزلیگ ھەڵدەبژێرێت.

جێی ئاماژەیە کە مۆرینیۆ ئێستا وەک شیکەرەوەی کەناڵەکانی بین سپۆرت کار دەکات و تا ئێستا ئەرکی ڕاھێنانی ھیچ یانەیەکی وەرنەگرتوە لەو کاتەی لە مان یۆنایتد لادرا و سۆلشایەر شوێنەکەی گرتەوە.


یاریگا





ئەم هەواڵە 9829جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad