English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوای سزادانی پارێزگاری نەینەوا دەکرێت
نەوفەل عاگوب
2019-03-05 [10:38 AM]

ZNA- هەولێر


بە تۆمەتی گەندەڵیەوە، داوای ھەڵپەساردنی کارەکانی پارێزگاری نەینەوا دەکرێت.

لیژنەی دەرخستنی راستیەکان لە پارێزگای نەینەوا سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەھدی کرد, کارەکانی نەوفەل عاگوب پارێزگاری نەینەوا، ھەڵپەسێرێت و پێش بە سەفەرکردنی بگرێت.

لێژنەکە رایگەیاندووە ژمارەیەک دۆسیەی گەندەڵیی لە سەر ناوبراو دەست‌کەوتووە.

ئوسامە نوجێفی, سەرۆکی لیژنەی دەرخستنی راستیەکان لە پارێزگای نەینەوا، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە، لیژنەکەیان لە کار و بەدواداچوونەکانیدا ژمارەیەک دۆسیەی زۆر مەترسیداری دەستکەوتووە کە دەیسەڵمنن، نەوفەل عاگوب پێشێلکاری و سەرپێچی دارایی ئەنجامداوە.

 





ئەم هەواڵە 9148جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad