English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یارییەکانی خولی ئیسپانی گۆڕانگاری بەسەر دادێت 
2019-03-05 [01:23 AM]

ZNA- ھەولێر 




لۆیس رۆبیالیس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشکرای کرد،  یارییەکانی وەرزی داھاتوو خولی ئیسپانی گۆڕانکاری بەسەر دادێت. 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی رۆبیالیس رایگەیاند : لە وەرزی داھاتوو لە خولی ئیسپانی، ھیچ یارییەک لە رۆژانی دووشەممە ئەنجام نادرێت. 

ھەروەھا گووتیشی : ھەرچەندە لایەنی بازرگانی بۆ ئێمە گرنگە بەڵام ئامادەبوونی ھاندەرانی لەنێو یاریگاکان بۆ ئێمە گرنگترە. 

رۆبیالیس راشیگەیاند : ھەروەھا رۆژانی یەکشەممە ھیچ یارییەک لەکاتێکی زوو ئەنجام نادرێت و ھەوڵدەدەین یارییەکان لە کاتژمێر (١٨,٣٠) بە کاتی ئیسپانیا ئەنجامبدرێت. 

ھەروەھا ئاماژە بەوەشدا، سەبارەت بەیارییەکانی رۆژی ھەینی ، ئەوا بەردەوام دەبێت، چونکە ھاندەرانی دەتوانن لەم یارییانە ئامادە بن. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 10090جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad