English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناوخۆی تورکیا : دیمەشق و حەلەب مولکی تورکیان
2019-03-07 [06:42 AM]

ZNA- ھەولێر


له‌ لێدوانێكدا كه‌ بۆنی پاوانخوازی و چاوبڕینه‌ خاكی سووریای لێدێت له‌لایه‌ن توركیا و ئه‌جێندای ئه‌و وڵاته‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی "میراتی عوسمانی"، سلێمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا ده‌ڵێت: "دیمه‌شق و حه‌له‌ب موڵكی توركیا بوون".

له‌ گوتارێكدا له‌ به‌رده‌م گربوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا، سۆیلۆ گووتی: "توركه‌كان و سوورییه‌كان سه‌ر به‌ یه‌ك نه‌ته‌وه‌ن و ماوه‌ی 400 ساڵ له‌ژێر یه‌ك ئاڵادا ژیاون".

وه‌زیری ناوخۆی توركیا كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا جێگری سه‌رۆكی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، گوتوویه‌تی: "دیمه‌شق موڵكی ئێمه‌ بوو، حه‌له‌ب موڵكی ئێمه‌ بوو، هه‌ر دووكیان له‌ناو سنووری ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا بوون كه‌ ئه‌نجوومه‌نی گشتی عوسمانییه‌كان رایانگه‌یاندبوو".

چاودێرانی ره‌وشی توركیا و ناوچه‌كه‌، پێیانوایه‌ "ئه‌ردۆغان له‌ژێر پاساوی میراتی عوسمانی، هه‌وڵی پاوانخوازی ده‌دات له‌ ناوچه‌كه‌دا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هاوكاریی چه‌ندین گرووپی ئیسلامی و ده‌كات تا ئه‌و خه‌ونه‌ بهێنێته‌دی".





ئەم هەواڵە 5389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad