English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەنیاھوو : چاودێری ئێران دەکەین
2019-03-07 [06:48 AM]

ZNA- ھەولێر


بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "هێزی ده‌ریاوانی ئیسرائیل بۆ رێگه‌گرتن له‌ به‌ قاچاغ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ئێران رێوشوێنی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر و داوا له‌ هێزه‌ جیهانییه‌كان ده‌كات، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئێران ده‌یدات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباز بكات، پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه‌".

نه‌تانیاهوو فه‌رمانده‌كانی هێزی ده‌ریاوانی وڵاته‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێشتا ئێران بۆ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت رێوشوێنی نهێنی گرتووه‌ته‌به‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێش رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ساڵی 2015 ده‌یكرد و كاریگه‌ریی سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوای له‌سه‌ر خۆی كه‌مكردبووه‌وه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتوویه‌تی: "ئێران به‌ رێگای قاچاغچێتی نهێنی نه‌وت له‌ چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی ده‌ریاییه‌وه‌، ده‌یه‌وێت خۆی له‌ كۆتوبه‌ندی گه‌مارۆكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ ده‌رباز بكات، بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ئێرانیش، هێزی ده‌ریاوانی ئیسرائیل ده‌توانن رۆڵێكی كارا و گاریگه‌ر بگێڕێ".

هه‌روه‌ها داوای له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كردووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ره‌نگاری هه‌وڵه‌كانی ئێران ببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ رێگای ده‌ریاكان و هیچ رێگایه‌كی دیكه‌وه‌ نه‌توانێ نه‌وت بنێرێته‌ ده‌ره‌وه‌.





ئەم هەواڵە 5452جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad