English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتن ناوه‌ڕۆكى په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌كه‌ى مايك پۆمپيۆ و سه‌رۆك بارزانى ده‌خاته‌ڕوو
2019-03-07 [10:25 AM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، واشنتن پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە گرنگ دەزانێت.

جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، رۆبرت پالادینۆ، بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی گرنگی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی خستووەتەڕوو، کە داواکارییەکانی گەلی کوردستان بەجێبھێنێت.

گوتیشی: پۆمپیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر کردووە.

ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ھەڕەشەکانی داعشی بۆ سەر عێراق نەشاردەوە و پابەندبوونی واشنتنتی بە کارکردن لەگەڵ بەغدا لەسەر داوای حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە بە مەبەستی گەرەنتیکردنی لەناوبردنی داعش.

پێشتر ماڵپەڕی سەرۆک بارزانی بڵاویکردبوویەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٥ـی ٣ـی ٢٠١٩ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک بارزانی کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بیروڕا لە بارەی دوا پێشھاتەکان و بارودۆخی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا. 

 

Secretary Pompeo’s Call with Former Iraqi Kurdistan Region President Barzani

Secretary Pompeo’s Call with Former Iraqi Kurdistan Region President Barzani

Robert Palladino@StateDeputySPOX

.@SecPompeo spoke with @masoud_barzani, former Pres. of the Kurdistan Regional Government & current leader of Kurdistan Democratic Party. The Secretary emphasized importance of forming a KRG government that is responsive to expectations of the people of the Iraq Kurdistan Region.

155

1:22 AM - Mar 7, 2019

88 people are talking about this





ئەم هەواڵە 7819جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad