English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاودێری زیاتری کوالێتی بەنزین و سیستمی غاز دەکرێت
2019-03-07 [10:38 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رێکارەکان بۆ چاودێری جۆر و کوالێتی سوتەمەنی لە بەنزینخانەکان و سەلامەتی سیستمی غاز(LPG) توندتر دەکرێن.

ئەمرۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاوات محەممەد قائیمقامی سلێمانی و بەرێوبەری بەرگری شارستانی و نەت و کانزاکان و کوالێتی کۆنترۆڵ و چاودێری بازرگانی و ئاسایشی ئابووری و لیژنەی بەنزینخانەکان و سیستمی غاز، کۆبونەوەیەک لە دیوانی قائیمقامیەت، بەرێوەچوو.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ بە وردی باس لە چاودێری زیاتری بەنزینخانەکان کرا لە رووی جۆر و کوالێتی ئەو بەنزین و سوتەمەنیانەی دەیفرۆشن، لەم رووەوە بڕیاردرا ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان لیژنە ھاوبەشەکان و بەرێوبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکرێت و لیژنەیەکی تایبەتی پشکنینیش وەکو بەشێک لە لیژنە ھاوبەشەکان دروست بکرێت بۆئەوەی لە رۆژانی پشوو دوای دەوامدا پشکنین بۆ کوالێتی بەنزین بکات.

ھەر لە کۆبونەوەکەدا باس لە دانانی سیستمی غاز بۆ مۆڵ و سیتی و باڵەخانە و ماڵان کرا و تەئکید لەوە کرایەوە کە دەبێت ئەو سیستمانە لەلایەن کۆمپانیای باوەڕپێکراوەوە دابنرێن و کۆمپانیاکە بەرپرسیارێتی تەواوی ئەو سیستمە لەرووی سەلامەتییەوە لە ئەستۆ بگرێت. لەم رووەشەوە بڕیاردرا کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ کۆمپانیاکانی دانانی سیستمی غاز بکرێت و پابەندی سەرجەمی مەرج و رێنماییەکانی سەلامەتی بکرێن.





ئەم هەواڵە 3712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad