English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانتارێك: ئه‌م مانگه‌ یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌
2019-03-07 [10:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئیخڵاس دلێمی پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی و هاوکات فراکسیۆن پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی کە بەغدا مانگانە بۆ هەرێمی کوردستانی دەنێرێت پەیوەندیم بە د. فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراقەوە کرد و ئەویش پیڕاگەیاندم کە بڕیاردراوە بە خەرجکردنی بڕە پارەی مانگەکانی ١ و ٢ و ٣ی ٢٠١٩".

گوتیشی: "لە چەند ڕۆژێکی کەمی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مانگی ٣ی ئەمساڵ دەخاتە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی ٥٢٢ ملیار دینارە ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشووتر ٣١٧ ملیار بوو بەڵام لە یاسای بودجەی ٢٠١٩ی عێراق گۆڕانکاریی تێدا کرا".

ئەو پەرلەمانتارە پێیوایە کە ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان نیشانەی ئەوەیە کە ناوەڕۆکی یاسای بودجەی ٢٠١٩ چووەتە باری جێبەجێکردنەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە جگە لە ناردنی ئەو ٥٢٢ ملیار دینارە، لە چەند رۆژی داهاتوو حکوومەتی عێراق جیاوازیی پارەی مانگەکانی ١ و ٢ی ئەمساڵیش دەنێرێت چونکە دەبوو هی ئەو دوو مانگەش هەمان بڕ بێت بەڵام ٣١٧ ملیار نێردرابوو.

بەلەبەرچاوگرتنی خشتەی مانگەکانی رابردوو دەبووایە ئەمڕۆ و سبەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات بەڵام تاوەکو ئێستا دەستپێنەکردووە و بەپێی زانیارییەکانیش هۆکاری دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ کەمێک دواکەوتنی بودجەی مانگانەی بەغدا و چاوەڕوان دەکرێت لەسەر بنەمای ئەو ٥٢٢ ملیار دینارە مووچە دابەش بکرێت بەمەش پێشبینی دەکرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زیاد بێت یاخود بەبی پاشەکەوت دابەش بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 8860جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad