English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری لیکۆڵینەوە لە رووداوەکەی مەخمووری دەرکرد
2019-03-07 [01:10 AM]

​ZNA - هەولێر


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند: عادل عەبدولمەهدی بڕیاری لێکۆڵینەوەی لە رووداوی کوژران و برینداربوونی دەیان چەکداری حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی مەخموور لەلایەن چەکدارانی داعش دەرکردووە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پێویستە فەرماندە سەربازییەکان، بە دابینکردنی ئاسایش و پارێزگاریکردن پابەندبن.

دوێنێ چوارشەممە چەکدارانی داعش کاروانێکی حەشدی تورکمانیان لە سنووری شارۆچکەی مەخموور کردە ئامانج، بەهۆیەوە ٨ چەکداری حەشد کوژران و ٣٠ چەکداریی دیکەش برینداربوون.

ناوچەی مەخموور بەشێک لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە کە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر کەوتووەتە دەست هێزەکانی عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.

پێشترێ ئەم ناوچانە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانە‌وە پارێزگارییان لێ‌دەکرا.





ئەم هەواڵە 9595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad