English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هێرش بۆ باگوز ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌
2019-03-09 [12:31 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وته‌بێژی هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌ پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا هێرش بۆ سه‌ر دوایین مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ باگوز ده‌ست پێده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر تاكو نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ هاوڵاتیان و چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌رنه‌چن.

مسته‌فا بالی به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا رایگه‌یاند، رۆژی هه‌ینی هیچ پرۆسه‌یه‌كی ده‌رچوون، نه‌بیننراوه‌.

وتیشی، تاكو به‌یانی یان نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی زیاتر بدرێت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی تاكو ئێستا ماون بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا ده‌ست به‌ هێرش ده‌كه‌ن.

گه‌وره‌ به‌رپرسێكی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا له‌ واشنتۆن كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، وتی، پرۆسه‌ی كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی باگۆز چه‌ند رۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، وتیشی، تاكو ئێستا نزیكه‌ی 20 هه‌زار چه‌كداری رێكخراوی داعش و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له‌ باگوز ماون.

به‌ر به‌ مانگێك هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا شه‌ڕی كۆتاییان بۆ كۆنترۆلكردنه‌وه‌ی باگوز ده‌ست پێكرد.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5740جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad