English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Aquaman لە سینەماکانی ئیمارات
2019-03-09 [01:14 AM]

هەولێر - ZNA 


فیلمی سینەمایی Aquaman  لە سینەماکانی ئیمارات پیشاندرا و داهاتی بۆ میدیاکان لەو وڵاتە ئاشکرا کرا.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە جۆری خەیاڵی زانستی و ئەکشنە، بڕی حەوت ملیۆن و 524 هەزار دۆلاری ئەمریکیی لە سینەماکاندا بەدەستهێنا.

 

فیلمەکە لە 21 دیسێمبەری رابردووە نماشیکرادنی لە سینەماکانی جیهاندا دەستیپێکردووە و داهاتی یەک ملیارو 142 ملیۆن دۆلاری تێپەڕکردووە و بودجەی بەرهەمهێنانی 160 ملیۆن دۆلارە.

 

فیلمەکە باس لە کارەکتەری ئارسەر کاری دەکات کە جێنشینی راسەقینەی شانشینی ئەتلانتسە لە ژێر دەریادا و هەوڵ بۆ رزگارکردنی میللەتەکی دەدات.

 

لەم بەرهەمەدا هەریەک لە جایسۆن موما، ئەمپێر هێرد، نیکۆل کیدمان و راندال پارک رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و جێمس وان کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.





ئەم هەواڵە 10540جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad